٧ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠١
عێراق هەفتەیەکی مەترسیداری لە بەردەمە

سەرۆکی گرووپی مێدیایی لێژنەی قەیرانی عێراق جەختی کرد کە ئەم هەفتەیە لە ئەو وڵاتە سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدار دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر عەلی حەسون، سەرۆکی گرووپی مێدیایی لێژنەی قەیرانی عێراق سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە جەختی کرد کە ئەم هەفتەیە مەترسیدارترین هەفتە دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد ئەم هەفتەیە لە چاو تەواوی قۆناغەکانی قەیران لە عێراق جیاواز دەبێت.

حەسەن وتی کە مێدیاکان ئەبێ لە بواری ئاگادار کردنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی سەبارەت بە مانەوە لە ماڵ بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵی زیاتر بدەن.

شیاوی باسە کە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ناسینەوەی ٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا و سێ حاڵەتی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە هەواڵی داوە.

..........
340